ئه‌م رێپۆیه به ئامانجی وه‌رگێڕانی دۆكیومنتهیشنی ریاكت (react)بۆ زمانی كوردی له reactjs/reactjs.org فۆرك كراوه.
بهرهوپێشچوونهكانمان له رێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه ببینه: https://isreacttranslatedyet.com
- Git
- Node: وه‌شانی ٨ له وه‌شانی ٨.٤.٠ به‌ره‌و سه‌ره‌وه
- Yarn: https://yarnpkg.com/lang/en/docs/install
# كۆپییه‌ك له رێپۆكهمان وه‌ربگره:
git clone https://github.com/reactjs/ku.reactjs.org.git
# بچۆره ناو لقی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه
cd ku.reactjs.org
# پهیوهستییهكانی npm داببه‌زێنه
Yarn
# بۆ ده‌ستپێكردنی سێرڤه‌ری خۆكار كه له Gatsby وه‌رگیراوه
yarn dev
ئه‌م به‌سته‌ره له گهڕۆكهكاتدا بكه‌ره‌وه: http://localhost:8000
زۆرسوپاس بۆ هاوكاریت له وه‌رگێڕانی دۆكیومێنتهیشنی ریاكت بۆ زمانی كوردی، با ده‌ستپێبكه‌ین!
له بابه‌تی #١، ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه پێویستییان به وه‌رگێڕانه، ریزكراون. پێش هه‌موو شتێك، پێویسته له په‌ڕه‌كانی Core Pages ده‌ستپێبكه‌ین به‌و ریزبه‌ندییه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه. یه‌كێك له‌و په‌ڕانه‌ی كه حه‌زت لێیه‌و ئاشنای پێی، هه‌ڵبژێره.
تێبینی: ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه ئه‌م هێمایه‌یان [x] به ته‌نیشته‌وه‌یه، وه‌رگێردراون. ئه‌گه‌ر ناوی هه‌ركه‌سێك له ته‌نیشت په‌ڕه‌یه‌ك دانرابێت، ئه‌وا، ئه‌ركی وه‌رگێڕانی ئه‌و په‌ڕه‌یه له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌دایه.
له‌رێگه‌ی نووسینی كۆمێنته‌وه له‌سه‌ربابه‌تی #١، مهینتهینهرهكان ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌و په‌ڕه‌یه‌ی ده‌تانه‌وێت وه‌ریبگێڕن، دوای په‌سه‌ند كردنی، ناوی خۆتان له ته‌نیشت ئه‌و په‌ڕه‌یه ده‌بینن و ئه‌ركی وه‌رگێڕانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
لقێك له رێپۆی سه‌ره‌كی وه‌ربگره و كۆپییه‌كی له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ی خۆت دابنێ. دڵنیابه‌ره‌وه كه له‌سه‌ر لقی master
یت. لقێكی نوێ دروستبكه‌و ناوێكی لێبنێ.
# ناوی به‌كارهێنه‌ری گیتههبهكهی خۆت له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه دابنێ
1. git clone git@github.com:[username]/ku.reactjs.org.git
2. cd ku.reactjs.org
3. git checkout master
# به دڵی خۆت، ناوی ئه‌و لقه‌ی دروستی ده‌كه‌یت له خواره‌وه دابنێ
4. git checkout -b the-name-of-my-branch
شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له سه‌ره‌وه‌دا باسكراوه. ئه‌و فایلانه‌ی كه گۆرانكاریت تێدا كردوون، سهیڤییان بكه و و ئه‌نجامه‌كه‌ی له گهڕۆكهكهتدا ببینه. ئه‌نجامی ئه‌و فایلانه‌ی له فۆلده‌ری src
و content
دهستكاریكراون، به شێوه‌یه‌كی خۆكار له گهڕۆكهكهتدا، نیشانده‌درێت.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كردووتن، له گه‌ڕۆكی جیاواز و له‌سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره‌و و شاشه‌ی مۆبایل تاقیبكه‌ره‌وه. پاشان، له رێگه‌ی ئه‌م كۆماندهی خواره‌وه له فۆلده‌ری سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه، تێستهكهن رهن بكه. ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌رگێڕانت كردووه، نابێت هیچ كێشه‌یه‌كت لێره‌دا بۆ دروست ببێت.
yarn check-all
گۆرانكارییه‌كان به نووسینی مه‌سجێكی گونجاو كۆمیت بكه و بۆ سێرڤه‌ری گیتههبی بنێره. پاشان پوڵ ریكوێستێك بنێره بۆ لقی ku له رێپۆ سه‌ره‌كییه‌كه‌وه.
# مهسجهكهت له خواره‌وه‌دا بنووسه
1. git add -A && git commit -m "the-message"
# ناوی فۆركهكهت و برانچهكهت له خواره‌وه‌دا دابنێ
2. git push my-fork-name the-name-of-my-branch
پاش ناردنی گۆرانكارییه‌كان بۆ فۆركهكهی خۆتان، پوڵ ریكوستێك له‌و فۆركهوه بنێرن بۆ ku
گۆرانكارییهكانت له لایه‌ن تیمی مهینتهینهرهوه، پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و بۆچوونی خۆیان به ئێوه ده‌ڵێن. پاش په‌سه‌ند كردن، گۆرانكارییهكانتان زیاد ده‌كرێت.